جێگره‌وه‌ی شه‌كر كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك و دڵ
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌جیهاندا هه‌وڵی تێگه‌یشتن ده‌ده‌ن له‌پێكهاته‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕۆژانه ده‌خورێت، به‌دیاریكراوی ئه‌و خۆراكانه‌ی له كارگه دروستده‌كرێت و ناسروشتیه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ زانینی كاریگه‌ری جێگره‌وه‌ی شه‌كر له‌سه‌ر جه‌سته ئه‌نجامدراوه هه‌تا بزانرێت چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و مێشك ده‌بێت، توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له توێژه‌رانی زانكۆی كۆلۆرادۆ بولده‌ر ئه‌نجامدراوه، هه‌تا بزانرێت كاریگه‌ری مادده‌ی"ئه‌ریسریتۆل" كه وه‌ك جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كاردێت به‌دیاریكراوی له‌ناو خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان و هه‌ندێكحۆری خۆراك و پرۆتین، ئه‌م مادده‌یه هۆكاره بۆ ماندووبونی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له ملوله‌كانی خوێن و مێشك ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنی مادده‌ی ئه‌ریسریتۆل هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهاتنی مادده‌ی"ئۆكسیدی نیتریك" كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ فراوابنووی ملوله‌كانی خوێن و واده‌كات خوێن به ئاسانی بگاته به‌شه‌كانی له‌ش.
دكتۆر ئۆبۆرن بیری ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له تاقیگه‌ی بایلۆجیای ملوله‌كانی خوێن باس له‌وه ده‌كات" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده كیمیاویه وه‌ك بژارده‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌كڕدرێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه به‌كارهێنانیان كاریگه‌ری مه‌ترسیداری درێژخایه‌نی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی"
PM:08:57:18/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه