كهی پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەین؟
وێستگە ستایل-
پزیشکی دەروونی دەتوانێت حاڵەتە دەروونی و سۆزداری و ڕەفتارییەکان دەستنیشان بکات ھەروەھا ھەردوو لایەنی دەروونی و جەستەیی و بارودۆخە دەروونییەکان ھەڵدەسەنگێنێت و دەتوانێت حاڵەتەکە دەستنیشان بکات و چارەسەری بکات ، چارەسەرکردن بە دەرمان یان چارەسەری پزیشکی و دەروونی تر، كهی پێویسته سهردانی پزیشكی دهرونی بكرێت؟ دکتۆر هەژار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەروون و مێشک لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارهیداوهتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"زۆرجار دیاریکردنی کەی سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت پێویستی بە ھەڵسەنگاندنێکی ڕاشکاوانە ھەیە بۆ نیشانەکانت و ئەزموونی ڕۆژانەت ، لەکاتێکدا نابێت ھەوڵ بدەیت ھیچ حاڵەتێکی تایبەتی تەندرووستی دەروونی خۆت دەستنیشان بکەیت ، بەڵام دەتوانیت ئاگاداربیت و تێبینی ئەو ڕەفتار و ھەست و شێوازی بیرکردنەوانە بکەیت کە ناتەندروستن و ژیانی ڕۆژانەت تێکدەدەن."
دكتۆر ههژار دهشڵێت"لەبیرت بێت ھیچ شەرمێک نییە لە ھەبوون یان داوای یارمەتی بۆ حاڵەتێکی تەندرووستی دەروونی ، تا زووتر داوای یارمەتی و چارەسەر بکەیت زووتر ھەست بە باشبوون دەکەیت . "
ئەگەر ھەر یەک لەم نیشانانە یان ئەزموونانەی خوارەوەت ھەیە پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت :
1- بێ توانایی لە بەڕێوەبردن یاخود کۆنتڕۆڵ کردنی ھەستەکان.
2-توڕەیی بەردەوام .
3- ترسی زیاد لە پێویست یان ترسی ناعەقڵانی .
4- نیگەرانی یان دڵتەنگی زۆر .
5- خەو بینینی زۆر و خەوی ناخۆش یان کابوس .
6- گۆڕانکاری بەرچاو لە شێوازی خەوتندا وە تێکچونی خواردن .
7- ئەنجامدان یان بیرکردنەوە لە ئەنجامدانی ڕەفتاری مەترسیدار ، بیرکردنەوە لە زیانگەیاندن بە خود .
8- کشانەوە لە بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان و گۆشەگیری .
9- دابەزینی ئاست لە قوتابخانە یان دابەزینی ئاستی کار لە شوێنی کار .
PM:08:55:18/05/2025
ئهم بابهته 684
جار خوێنراوهتهوه