‌ئایا ئازاری بەردەوامی چاو و سەرئێشە پەیوەندییان بە کێشەی بینینەوە هەیە؟

وێستگە ستایل-

بەڵێ، ئازاری بەردەوامی چاو و سەرئێشە زۆرجار دەتوانێت پەیوەندی بە کێشەی بینینەوە هەبێت، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.
 
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"نزیکبینی (مایۆپیا)، دووربینی (هایپێرۆپا)، یان ئاستیگماتیزم دەتوانێت ماسولکەکانی چاوت گرژ بکات ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشە بەتایبەتی دوای خوێندنەوە، بەکارهێنانی مۆبایل"

- کێشەی تەرکیزکردن لەسەر شتە نزیکەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوونی چاو و سەرئێشە.
-ناهاوسەنگی ماسولکەکانی چاو (کێشەی بینین بەهۆی خێلیەوە)، ئەگەر چاوەکانت بە باشی پێکەوە کار نەکەن، دەبێتە هۆی ماندوێتی و جوتبینی و سەرئێشە.
-ئاوی ڕەشی چاو یان کێشەی پەستانی چاو، دەبێتە هۆی ئازاری چاو بەتایبەت لە دەوری برۆ، لەوانەیە ئەم نیشانانەی لەگەڵ بێت دڵ تێکەڵهاتن یان گۆڕانی بینین.
-وشکبوونەوەی چاو، بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و سووتانەوە و سەرئێشە.


PM:04:57:13/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل