كه‌شوهه‌وای خۆرهه‌تاو یارمه‌تی ده‌ردانی بڕی پێویستی ڤیتامین D ده‌دات له جه‌سته‌دا؟
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی به‌شی كیمیای زینده‌ی و بایلۆجیا له زانكۆی بیرۆگۆڤ ئاگای ده‌دات له كه‌می ڤیتامین D له جه‌سته‌دا ته‌نانه‌ت له وه‌رزی خۆرهه‌تاویشدا.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" كه‌می ڤیتامین D گرفتێكی باوه له‌ناو هاوڵاتیان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌و شوێنانه‌دا ده‌ژین خۆرهه‌تاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری تیشكی UVB به شه‌پۆلی درێژی 280-315 نانۆمه‌تر- شه‌پۆله سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییه‌كان، پێست ده‌ستده‌كات به پرۆسه‌ی دروستكردنی ڤیتامین D ئه‌وه‌ش پشت به كات و برٍی تیشكی خۆر ده‌به‌ستێت.
به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چڕی فیومیلانین له پێستدا واده‌كات ئه‌م ڤیتامینه وه‌ك پێویست دروست نه‌كرێت، بێجگه له‌وه‌ش پیسی هه‌وای شاره‌كان واده‌كات تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی تێكبشكێت.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پسپۆڕه باشتره كه كه‌می ڤیتامین D ته‌نها به خۆراك ڕێك نه‌كرێته‌وه به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا ته‌واوكاری خۆراكی وه‌ربگیرێت، به‌ڵام باشتره پێش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر پشكنینی پێویست بۆ ئاستی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا بكرێت و ڕاوێژ به پزیشك بكرێت.
PM:04:53:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه