نیشانه‌كانی دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکان
وێستگە ستایل-
لەنێوان بڕبڕەکانمان کڕکڕاگە هەیە کە یارمەتی جوڵەی بڕبڕەکان دەدات بەهۆی بەرکەوتنی بچوک و زۆر، هێواش هێواش دادەخورێت، تا لە کۆتاییدا دەرچوونی دیسکەکە ئاسانتر دەبێت.
دکتۆر عمر پسپۆر لە نەخۆشیەکانی جومگە و بڕبڕەی پشت و ڕۆماتیزمە ده‌ڵێت"زۆربەی جار دیسكه‌كه بەلایەکدا دەردەچێت چونکە لەناوەڕاستدا بەستەرێکی تاڕادەیەک بەهێز دیسکەکەی گرتووە و نایەڵێت دەربچێت، کاتێک کە دەردەچێت فشار دەخاتە سەر دەمارەکانی بەرپرسە لە هەست و جوڵەی قاچ"
سه‌باره‌ت به‌نیشانەکانی، ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئازاری پشت کە دێت بۆ قاچێک یان هەردووکیان بە پێی گەورەیی دەرچونی دیسکەکە و بونی فشار لەسەر دەمارەکان، هەندێ جار دەبێت هۆی سڕبوون، ئه‌مانه باوترین نیشانه‌كانی ده‌رچوونی ئێسكی بڕبڕه‌كانن"
PM:04:41:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه