توێژینه‌وه‌یه‌ك: پیاوانی هاوسه‌ردار 3 جار زیاتر قه‌ڵه‌و ده‌بن به‌راورد به سینگڵه‌كان
وێستگە ستایل-
پیاوان پاش هاوسه‌رگیری زیاتر هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی كاریگه‌ری هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر پیاوان ئه‌نجامدرابێت، هاوكات ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو، ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ردارن 3 جار زیاتر ئه‌گه‌ری زیادبوونی كێشیان هه‌یه به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ریان نییه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش پێگه‌ی "New Atlas" بڵاویكردۆته‌وه.
بڕیار وایه ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆنگره‌ی ئه‌وروپی تایبه‌ت به قه‌ڵه‌وی پێشكه‌ش بكرێت "ECO 2025"ئێستا له ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، توێژه‌ره‌وه پۆله‌ندیه‌كان داتایان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت و پیاو وه‌رگرتوه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 50 ساڵ بووه، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانیاری ته‌ندروستی و خه‌مۆكی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه به هه‌ند وه‌ریگراوه كه هۆكاری زیادبوونی كێشن، توێژینه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشای "ئه‌لیسیا تشیتشا میكۆلایتشیك" له په‌یمانگای نیشتیمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێوه چووه.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه %62 ئه‌گه‌ری زیادبوونی كێشیان هه‌یه به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه، به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌شیان سه‌لماندوه ژیانكردن له كۆمه‌ڵگا بچوكه كان كه په‌یوه‌ندی خێزانی و هاوڕێیه‌تی تیادا كه‌مه و زانیاری ته‌ندروستی كه‌مه زیاتر هاوڵاتیه‌كانی توشی گرفتی كێشی زیادده ده‌بن.
PM:04:26:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه