ده‌رمانێكی بكوژ وه‌ك ته‌واوكاری خۆراكی ده‌فرۆشرێت
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا (FDA) ئاگای ده‌دات له ده‌رمانێكی بكوژ له بازاڕه‌كان وه‌ك ته‌واوكاری خۆراكی ده‌فرۆشرێت به"به‌نزینی وێستگه‌ی به‌نزیخانه‌كان" ده‌فرۆشرێت.
له‌ناو ئه‌م ده‌رمانه‌دا مادده‌ی"تیانیبتین" هه‌یه كه به‌گشتی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌دیاری كراوی له‌سه‌ر گه‌نجان دروستده‌كات.
دكتۆر"مارتی ماكاری" به‌رپرس له كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمان ی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی گشتی كردوه و داوای كردوه ئاگای له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه بڵاوبكه‌نه‌وه چونكه زۆر مه‌ترسیداره، ده‌بێت ڕێگری له بڵاوكردنه‌وه و فرۆشتنی بگیرێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" تیانیبتین" ده‌رمانێكه هاوشێوه‌ی مادده ئه‌فیونی"هۆشه‌به‌ره‌كان" وایه تایبتمه‌ندی ئالوده‌بوونی عه‌یه به‌ڵام به یاسای فیدرالی ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه نه‌كراوه، تائێستا چه‌ند كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌واوكاره خۆراكیه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌رمانه‌كه به‌شێوه‌ی پاوده‌ر یان حه‌ب یان شله ده‌فرۆشرێت، له‌ژێر چه‌ندین ناوی بازرگانی له‌وانه‌ش"تیانا" و "زازا"و"نبتۆن فیكس" و" پیگاسۆس" و"تی دی ئاڕدی" و له وێسنگه‌كانی به‌نزیخانه و جگه‌ره فرۆش و له ئه‌نته‌رێت ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه (CDC)و سه‌نته‌ری ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له نیوجێرسی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی ژه‌هراوی بوون به"تیانیبتین" له‌نێوان مانگی یۆنیۆ بۆ نۆڤه‌مبه‌ر له ساڵی 2023 زۆر بووه و چه‌ندین كه‌س به‌هۆیه‌وه توشی گۆڕانی توندی مێشك و خێرابوونی لێدانی دڵ و په‌ركه‌م و جه‌ڵده‌ی دڵ بوون، نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون به‌م مادده‌یه سكچوون و ئازاری توندی ماسواكه و له‌رز و تا یه.
PM:03:02:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه