‌هۆکارەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ

وێستگە ستایل-

نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ ئەنجام دەدرێت کاتێک کە تێکچوونی جومگەی ئەژنۆ دەبێتە هۆی ئازارێکی بەرچاو، کەمبوونەوەی جوڵە، یان خراپبوونی کوالیتی ژیان، به‌ڵام ئایا هۆکارەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ چییە؟ دکتۆر سەرکان پزیشكی نەشتەرگەری ئێسک و شکاویی له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌داته‌وه‌.
  
1-زبربوون (سەوەفان) : لە باوترین هۆکارەکانە بە تایبەت لە قۆناغی کۆتای نەخۆشیەدا 
نەخۆش هەست بە ئازار یکی زۆر و ئاوسان دەکات، توانای رۆشتنی کەم دەبیتەوە.

2-نەخۆشیە رۆماتیزمیەکان : دەبیتە هۆی زبربون و داخورانی کرگراکەی ناو جومگەکە.

3-هەندێكجار پاش شکاوی ئالۆزو ورد ناو جومگە بەهۆی خیرا زبربون و دروست بونی ئازارێکی زۆر پیویستی بە گۆرینی جومگە دەکات.

4-لە هەندێ حالەتی گرێی ژێربەنجەی کۆتای ئیسکی ران و لاق، پاش کۆنترۆل کردنی گرێیە لابردنی پیویست بە دانانی جومگەی  تایبەت بکات.

5-هەندێكجار بەهۆی خواری و چەوتی جومگەکە


PM:03:01:12/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌