پسپۆڕان: به‌سوود وه‌رگرتن له زیره‌كی ده‌ستكر دووباره توشبوون به‌شێرپه‌نجه دیاری ده‌كه‌ین
وێستگە ستایل-
تیمێكی پزیشكی له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئامێرێكی زیره‌كی ده‌ستكردیان دروستكردوه پێشبینی دوباره توشبوونه‌وه به‌شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ورد، به‌جۆرێك وردی ئه‌م ئامێره له شیكار كردن‌دا گه‌یشتۆته 82.2 % .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری"نه‌یچه‌ر" بڵاویكردۆته‌وه، تیایدا هاتووه" شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر سێهه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ڕێژه‌ی دوباره توشبوونه‌وه به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گاته %70، به‌ڵام وردی ئه‌م ئامێره له دیاریكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دوباره توشبوونه‌وه هه‌وڵێكی گرنگه له‌ڕوی پزیشكیه‌وه"
ئاژانسی هه‌واڵی"شینخوا" ی چینی ئاشكرای كردوه، زانا چینیه‌كان له زانكۆی چین تایبه‌ت به زانست و ته‌كنه‌لۆجیا توانیویانه به په‌ره‌پێدانی سیستمی"تایمز" كه توانای دیاریكردنی دابه‌شبوونی خانه به‌رگریه‌كانی هه‌یه له‌ناو ژینگه‌یه‌كی وردی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌حاڵه‌تی دوباره زیادبونیان هه‌یه سیستمێكی زیره‌ك دروستبكه‌ن كه توانای پێشبینی كردنی دوباره توشبوونه‌وه به‌شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ری هه‌یه.
به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو زانستی"ترنسكربیتۆم" تایبه‌ت به دیاركردنی شوێن و زانستی"پرۆتین" له كیمیای به‌رگری شانه هه‌مه‌چه‌شنه‌كاندا و سوود وه‌رگرتن له زیره‌كی ده‌ستكرد، پسپۆڕان توانیویانه ڕێگایه‌كی نوێ بۆ دیاریكردنی ژینگه‌ی گه‌شه سه‌ندنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانیان كردوه.
ئه‌م هه‌نگاوه شۆڕشێكی پزیشكیه بۆ یارمه‌تیدانی پزیشكه‌كان سه‌باره‌ت به چاكسازی له چاره‌سه‌ری توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، له‌ئێستادا به هاوكاری چه‌ندین كۆمپانیا كار ده‌كرێت بۆ یه‌كخستنی پرۆژه‌كه و دروستكردنی سیستمێكی گونجاو بۆ ئه‌م پشكنینه.
PM:08:50:17/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه