ئايا وه‌رزی به‌هار په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه چییه؟
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار زۆر كه‌س توشی گرفتی گۆڕانكاری له ته‌ندروستی دڵیدا ده‌بێت، نه‌خۆشانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاتر توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن.
دكتۆر یوسف شوبیتیدزی پزیشكی ڕوسی له سه‌نته‌ری "Be Healthy" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌ڵێت"هه‌ندێك له توشبووان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار گرفته ته‌ندروستیه‌كانیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌م بابه‌ته فره ڕه‌هه‌نده و په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌و حۆره دڵ زیاتر چالاك ده‌بێت و كار ده‌كات بۆ ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمای له‌ش ئه‌وه‌ش واده‌كات لێدانه‌كانی دڵ زیاتر ببێت"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" دووه‌م هۆكار كار له ته‌ندروستی دڵ ده‌كات له‌م وه‌رزه‌دا زیادبوونی چالاكی جه‌سته‌ی مرۆڤه، چونكه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار زیاتر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كاته‌كانیان له هه‌وای كراوه‌دا به‌سه‌ر ببه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه سوودی هه‌یه بۆ سیستمی دڵ و ملوله‌كانی خوێن به‌ڵام زۆر گرنگه هاوڵاتی زیاتر له پێویست خۆی ماندوو نه‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و به‌رزی په‌ستانی خوێن بێت، له‌كاتی وه‌رزشكردندا له ڕاهێنانی سادده‌وه ده‌ستپێبكرێت و ڕاهێنانی ئارامبونه‌وه و یۆگا و هه‌ناسه‌دان ئه‌نجامبدرێت"
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه باشتره ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن له‌كاتی هه‌ستكردن به خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستیان و دواكه‌وتن له‌سه‌ردانكردنی پزیشك ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
PM:08:07:17/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه