پزیشكێك: بەکتریای گەدە بە کێشەیەکی کەم سەیر مەکەن
وێستگە ستایل-
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدە، وا لە گەدە دەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت، دكتۆر باوان باوان پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا مهترسییهكانی توشبوون بهم جۆره بهكتریایهی ئاشكرا كردوه كه پێویسته ههموان لێی به ئاگابن.
رێگەکانی توشبوون:
نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.
نیشانەکان:
1- زیادبوونی غازات و سک ئاوسان
-2 هێڵنج و ڕشانەوە
3- زیادبوونی قرقێنە
4-نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون
5- دابەزینی کێش
6- ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە
7- ئازاری سەر گهدە
رێگەکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە:
گرنگترین رێگەی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە بریتین لە:
1-پشکنینی پیسایی .
2-پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە.
3-پشکنینی خۆین.
1-یەکێک لە بەناوبانگترین کێشەکان کە بەهۆی بەکتریای گەدەوە تووشدەبین برینی گەدەیە
2-هەوکردنی دیواری گەدە
3-هەوکردنێکی دوور و درێژی گەدە مەترسی تووشبوون بە شێپەنجەی گەدە زیاد دەکات
4-کەمی ئاسن
PM:08:03:17/03/2025
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه