پزیشكێك: سه‌رگێژخواردن له‌م كاته‌دا مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
چاره‌سه‌رکردنی سه‌رگێژخواردن به گوێره‌ی هۆکاره‌که‌یه‌تی، دكتۆر شوان پزیشكی جه‌ڵده و نه‌خۆشییه‌كانی مێشك له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی توشبوون به‌م حاڵه‌ته زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"پێویسته هه‌موو که‌سێك که بۆ یه‌که‌مجار توشی سه‌رگێژخواردن ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌رگێژخواردنانه‌ی که‌کتوپڕ ده‌ست پێئه‌کات، به زوترین کات له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆره‌وه ببینرێت وه هۆکاره‌که‌ی ده‌ستنیشان بکرێت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت. "
ده‌شڵێت"به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ته‌مه‌نن و به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، شه‌کره، یان نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه. تا له ئه‌گه‌ری ڕونه‌دانی جه‌ڵده‌ی مێشک دڵنیا ئه‌بیته‌وه."
PM:08:00:17/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه