توێژینه‌وه‌یه‌ك: توانای بینین، پێشوه‌خته پێشبینی توشبوون به زه‌هایمه‌ر ده‌كات
وێستگە ستایل-
چاوه‌كانمان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه زانیاری زۆر له‌باره‌ی مێشكمان ئاشكرا بكات، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی توانای بینین ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ری توشبوونه به زه‌هایمه‌ر 12 ساڵ به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بێ چاره‌سه‌ره.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه، له ده‌ستدانی هه‌ستیاری بینین 12ساڵ به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی توشبوون به زه‌هایمه‌ر توانای پێشبینی كردنی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ی هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه بۆ ماوه‌یه‌ك پشكنینی تایبه‌تی چاویان بۆ ئه‌نجامدراوه و داوایان لێكراوه له‌كاتی بینینی سێگۆشه‌یه‌ك كه له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك وێنه‌ی جوڵاودا دانراوه په‌نجه بنێن به‌و ئامێره‌ی بۆیان دانراوه، چه‌ند جارێك ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان بۆ كراوه.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌ند ساڵێك پاش ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه توشی خه‌ڵه‌فان بوون، ئه‌وه توانای بینینی ئه‌م سێگۆشه‌یه‌یان زۆر كه‌مبووه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هێمایه‌یان بینیوه.
بۆچی ئه‌مه ڕووده‌دات؟
گرفته‌كانی توانای بینین ئاماژه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی دابه‌زینی ئاستی هۆشیاری تاكه، چونكه توانای بینین و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه له‌ڕێی ئه‌و جێگایه‌ی ده‌كه‌وێته مێشكه‌وه و په‌یوه‌ندی به توانای بینینه‌وه هه‌یه به‌هه‌مان شێوه په‌يوه‌ندی به توانای یاده‌وه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن.
بێجگه له‌وه‌ش جیانه‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان به‌دیاریكراوی ڕه‌نگی سه‌وز و شین له‌قۆناغی پێشوه‌خته‌ی توشبوون به زه‌هایمه‌ر ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌یه، ئه‌م بابه‌ته كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی توشبوو ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به‌مه زانیاری هه‌بێت.
PM:09:38:16/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوه‌ته‌وه