چۆن بزانم منداڵە شیرەخۆرەکەم کێشە هەیە لە چاوی؟
وێستگە ستایل-
زۆرجار دیاریكردنی كێشه له چاوی كۆرپه‌ی شیره‌خۆره‌دا بابه‌تێكی ئاسان نییه، به‌ڵام دكتۆر میران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌كی خستۆته ڕوو یارمه‌تیده‌ره بۆ دیاریكردنی هه‌ر گرفتێك له چاوی كۆرپه‌ی شیره‌خۆره‌دا هه‌بێت.
1- هەردوو چاو یان یەك چاوی منداڵەکە دەسووڕێتەوه بەرەو ناوەوە و یاخوود دەرەوه.
2- چاوی منداڵەکەت بەدوای یاری ناکەوێت و تەرکیزی لەسەر جوڵەکەی نیە که لەبەردەمیدا دەجوڵێت له لایەکەوه بۆ لایەکی دیکە
3- وادەردەکەوێت چاوی منداڵەکەت زۆر هەڵبەز و دابەز بکات.
4- وادەردەکەوێت منداڵەکەت بەبەردەوامی سەری لار دەکاتەوە کاتێك سەیری شتەکان دەکات.
5- نیشانەی داخستنی بۆڕیەکانی فرمێسك یان هەوکردنی لەسەر دەردەکەوێت، ئەم نیشانانەش فرمێسکی بەردەوامی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ سووربوونەوەی و چیق (ڕیپۆق) کردن که بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.
6- هەبوونی هەستیاری زۆر و داخستنی چاو بەرامبەر ڕووناکی.
7- زۆر گەورەبوون و تەمبوونی ڕەشێنەی چاو ، یاخود هەبوونی تەنێکی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی.
PM:09:20:16/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه