توێژینه‌وه‌یه‌ك: كالسیۆم مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
له‌ته‌واوی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا مرۆڤ پێویستی به بڕێكی زۆر كالسیۆم هه‌یه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه گۆڤاری "Jama Network Open" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خواردنی 1700 میلیگرام كالسیۆم له ڕۆژێكدا مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌ڕێژه‌ی %25 كه‌مده‌كاته‌وه.
پێشتر توێژینه‌وه‌ی دیكه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 2000 میلیگرام كالسیۆم وه‌رده‌گرن، مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌ڕێژه‌ی %17 كه‌مده‌بێته‌وه، پێویسته خانمان له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بن گرنگی بده‌ن به‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كالسیۆم له‌پێكهاته‌یدا هه‌یه چونكه ئه‌مه ئێسكه‌كانیان له لاوازبوون ده‌پارێزێت.
ریان ستیڤنسۆن پسپۆڕی بواری خۆراكه ده‌ڵێت" خانمان له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-29 ساڵدایه كالسیۆم كه‌م ده‌خۆن، به‌ڕاده‌یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی شیر دووركه‌وتونه‌ته‌وه زیاتر له پیاوان، له‌كاتێكدا كالسیۆم زۆر گرنگه بۆ به‌هێزی ئێسك و ددان و كۆئه‌ندامی ده‌مار و ماسولكه‌كان و ڕێكخستنی چالاكی خانه‌كان"
ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تاكه ڕێگا بۆ زانینی ئاستی كالسیۆم له جه‌سته‌دا پێوانه‌كردنی چڕی ئێسكه، ئازاری ئێسك و ماسولكه‌كان و ڕه‌قبوونی ماسولكه و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و سترێسی به‌رده‌وام و زوو شكانی نینۆكه‌كان، له باوترین نیشانه‌كانی كه‌می كالسیۆمه له جه‌سته‌دا.
PM:04:08:15/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه