هۆکار و چارەسەری قەبزی منداڵان چییە؟
وێستگە ستایل-
زۆر بڵاوه و دایك و باوكان پرسیار ده‌كەن ده‌ربارەی هۆكار و چاره‌سه‌ری قه‌بزی له منداڵاندا، دکتۆرە دیلان پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان و منداڵانی ناکام له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌داته دایكان و باوكان.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"لەهەموو تەمەنێک ئه‌گەری هەیە بەڵام زیاتر لە تەمەنی دایبی لیكردنەوە و تەمەنی قوتابخانەی سەرەتایی، ئەویش مناڵەکە سك دەرچوونی كەم دەبێت و ووشك دەبێ و زۆر زەحمەت دەبێت بۆی پیسایی بكات ، لە هەفتەیەک لەدوو جار كەمتر دەبێت"
هۆکارەکانی:
1-توالێت فێربوون.
2- دواخستنی كاتی سك دەرچوون .
3- خواردنی نا تەندرووست ، كەمی فایبەر و ئاو و شلەمەنی و فاست فوود .
4- هه‌ستیاری به شیری مانگا .
5- دەرمان هەندێكجار .
6- بۆماوەیی، لەخێزانەکە باوە .
چارەسەر: دەبێت زوو دەستنیشان بكرتێ تاكو زوو چارەسەر بكرێت ، دوای ئەوەی پزیشكی پسپۆڕ چارەسەری پێویستی دەكات، دەبێت ماوەکی زۆر پابەند بن بەڕێنمایەكان وەك ئاو و شلەمەنی زۆر خواردنەوە بەهیچ شێوەیه‌ك كاتی توالێت دوانەخرێت.
PM:12:43:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه