توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆشداری له ئالودهبوونێكی نوێ له‌ناو گه‌نجان ده‌دات
وێستگە ستایل-
داتاكانی نوێترین توێژینه‌وه ترسێنه‌رن له‌باره‌ی ئالوده‌بوونی نه‌وه‌ی پاش ساڵانی 2000 به ڤیدیۆی كورت ناسراو به"ڕیلز"
ئالوده‌بووانی گه‌وره‌كان پێش گه‌نجان به مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا بۆته بابه‌تێكی ئاسایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پسپۆڕان تێبینیان كردوه نه‌وه‌ی پاش ساڵانی 2000 له‌ئێستادا ئالوده‌ی كورته ڤیدیۆیی"ڕیلز" بوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای سه‌رنجه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه كه بریتیه له:
1- ئالوده‌بوونی %60 ی گه‌نجان به ڤیدیۆیی كورت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌جۆرێك ڕۆژانه زیاتر له 3 كاتژمێر ته‌نها به ته‌ماشاكردنی ئه‌م ڤیدیۆیانه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پاش ئه‌وه هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن كاتی خۆیان به‌و جۆره سه‌رف كردوه.
2-ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌جۆرێك دروستكراون كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ڕاده‌كێشێت و ئالوده‌ی ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی نایه‌ت به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن ئه‌و بابه‌ته ده‌خاته به‌رچاوی كه ئاره‌زووی ده‌كات.
3-كورته ڤیدیۆكانی "ڕیلز" ته‌ركیزی خوێنكار زۆر ده‌به‌ن به‌تایبه‌ت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان، پاش تێپه‌ڕبوونی كات هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن.
AM:09:03:05/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوهتهوه