جۆرێك پشكنینی خوێن توانای دیاریكردنی 50 جۆری شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" independent" ی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه " یه‌ك پشكنینی خوێن توانای دۆزینه‌وه و دیاریكردنی 50 جۆری جیاوازی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له قۆناغی پێش وه‌خته‌دا"
ئه‌م پشكنینه پێی ده‌وترێت" گالیری" توانای دیاریكردنی چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه پاش ئه‌وه‌ی تاقیكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی"ئۆكسفۆرد" ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه به‌ڕێژه‌ی %85 پشكنینه‌كه توانای دیاركردنی شوێنی سه‌ره‌كی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌ی هه‌یه، چونكه چه‌ند به‌شێك له ترشی ناوكی جه‌سته‌ی مرۆڤ له سوڕی خوێندا هه‌یه، ئاشكرایه هه‌ندێك له وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ترشی ناوكی ده‌كه‌نه خوێنه‌وه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش هه‌ست به نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات"
پشكنینی گالیری %95 وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی له‌قۆناغی پێشكه‌وتودا ده‌ستنیشان ده‌كات، و %24 وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی له‌قۆناغێكی پێشوه‌ختدا دیاری ده‌كات، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر پێشكه‌وتووی پزیشكیه و جێگه‌ی پشكنینه دیاریكراوه‌كان ناگرێته‌وه وه‌ك پشكنینی مه‌مك و گه‌ده و ملی منداڵدان.
AM:10:48:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوهتهوه