ئاگاداربن..زۆر خواردنی ڤیتامین زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
دكتۆر سێرگی ڤیالۆڤ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر هۆشداری له خواردنی ڤیتامینه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" زۆر كه‌س خواردنی ته‌ندروست و پڕ ڤیتامین ناخۆن و لایان وایه ده‌توانن به وه‌رگرتنی ڤیتامینه‌كان پێویستی له‌شیان به ڤیتامین پڕ بكه‌نه‌وه"
دكتۆر سێرگی ده‌شڵێت" زۆر كه‌س لایان وایه ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌یخۆن ڤیتامینی پێویستی تیادا نییه و له‌جیاتی ئه‌وه په‌نا بۆ خواردنی ڤیتامینه‌كان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئاگادارنین له‌وه‌ی چ زیانێك به جه‌سته و ته‌ندروستی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و له‌كاتی خواردنی ڤیتامینه‌كان ئاستی ڤیتامین له جه‌سته‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش زیانی ده‌بێت"
زۆر خواردنی ڤیتامین D زیان به ئێسك و كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن و سیستمی به‌رگری و ته‌نانه‌ت توانای مێشكی كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته هۆی لاواز بوونی توانای مێشك و یاده‌وه‌ری.
هه‌ر كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه بڕی 600-800 یه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڤیتامین D پێویسته به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س بڕی 2000-4000 یه‌كه ده‌خۆن و ئه‌مه‌ش زیاتره له‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌ش پێویستیه‌تی.
PM:03:39:21/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوهتهوه