هانی نوێترین بەرهەمی گۆرانی بڵاودەکاتەوە
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
هانی خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، نوێترین کلیپی گۆرانی بەناوی (میراج) بڵاودەکاتەوە.
هانی لەلێدوانێکیدا تایبەت بە (وێستگە ستایل) وتی" نوێترین كاری هونهریم كلیپ كردنی گۆرانییهكه به ناوی میراج واتە "سەراب" ڕەنگدانەوەی ئەو پارادۆکسانەیە کە لە سەردمی منداڵی مرۆڤی مۆدێرن دەستپێدەکات و شەڕێکی بێ کۆتایی لە دەرونیدا بەدوای خۆیدا دەهێنێتە نێو ژیانی"

هانی "دهشڵێت بەرهەمهێنەری میوزیکی گۆرانییەکە ئاوازدانەری بەتوانا ئاریۆس حەمە سەعید ـە، کاری کلیپەکەیش لەلایەن ئافا ئیراندۆست ئەنجامداوە، سارا هۆزێل کاری مەیکەپی کردووەو هەریەکە لە جەنگی جەلال و روان عەدنان بە میوزیکی عود بەشداریانکردووە، هەرێم سەلاحیش بە ئامێری دودووک، هەروەها بەشار تەها لە کاتی بەرهەمهێنانی کلیپەکە یارمەتی زۆری داوین"

هانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، خاوەنی دوو ئەلبومە بە ناوی (سەندرێلا و دایک) جگه له بوونی چهندین كلیپ و گۆرانی.

AM:09:31:07/05/2017
ئهم بابهته 7519
جار خوێنراوهتهوه