‌ڤیدیۆ: بووک و زاوایەک لەڕۆژی هاوسەرگیریەکەیاندا سوتان

وێستگە ستایل-

ئاهەنگی هاوسەرگیری بووک و زاوایەک لەپایتەختی هندستان لەشاییەوە گۆڕا بۆ شین بەهۆی تەقینەوەی ئەو میزەڵدانانەی پڕ هایدرۆجین کرابوون بۆ ڕازاندنەوەی ئاهەنگەکە بەڵام بوو بەهۆکاری سوتانی بووک و زاوا.

گرتە ڤیدیۆکە لەنێوان بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەرکەوتووە بەهۆی هەڵەی یەکێک لەو کەسانەی کە بە دوای بووک و زاوا دەڕۆن تەقینەوەکە دروستبووە و بوکەکە ڕوخسار و پشتی سوتاوە و زاوا پەنجەکانی و پشتی سوتاوە و هەردوکیان قژیان سوتاوە.


هەردوو هاوسەرەکە تایبەت بە "هندستان تایمز" وتویانە:" هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەکردووە لە خۆشترین ڕۆژی ژیانمان توشی ئەم ڕووداوە ببین".


AM:11:18:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌