‌بە پێچەوانەی ئەوەی پێشبینی دەکەیت ئەمە گونجاوترین کاتە بۆ بەکارهێنانی بۆنی دژە ئارەقکردنەوە

وێستگە ستایل-

زۆر کەس لای وایە گونجاوترین کات بۆ بەکارهێنانی بۆنی ژێر باڵ بەیانیانە، ئەوەش وادەکات کاریگەری بۆنەکە وەک پێویست نەبێت لەبەر ئەوەی ئەمە گونجاوترین کات نییە بۆ بەکارهێنانی ئەم جۆرە بۆنە.

پسپۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە گونجاوترین کات بۆ بەکارهێنانی بۆنی ڕێگری کردن لە ئارەقکردنەوە شەوانە نەک بەیانیان لەبەرئەوەی لەم کاتەدا ئارەق ڕژێنەکان چالاک نین و کاتێک بۆنەکە بەکاردەهێنیت ئەوە دەگاتە کونیلەکانی ئارەقکردنەوە بەوەش لەبەیانیاندا کەسەکە جەستەی بۆنی ناخۆشی لێنایەت.

هاوکات پسپۆڕانی بوارەکە داوا دەکەن هاوڵاتیان جیاوازی نێوان لابەری بۆنی ئارەق و دژە ئارەقکردنەوە بزانن چونکە دژە ئارەقکردنەوە پێکهاتەی ئەلەمنیۆمی تیادایە کونیلەکانی ئارەقکردنەوە دادەخەن بەشێوەیەکی کاتی لەبەرامبەردا لابەری بۆنی ئارەق ڕێژەی ترشێتی پێست بەرز دەکاتەوە بەوەش ڕێگری دەکات لەکۆبونەوەی بەکتریا لەسەر پێست هاوکات بۆنی لەش خۆش دەکات.

باشتر وایە تەنها یەک سپرا یاخود یەکجار ڕۆڵی بۆنخۆشکەر بەکاربهێنرێت و یەک چین لە ماددەکە لەسەر پێست دروست ببێت بۆ ئەوەی ئەو ماددەیە لەسەر جەستە و جلوبەرگ کەڵەکە نەبێت.

باشترین هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوە و بۆنی ناخۆشی لەش پاککردنەوەی ژێر باڵەکانە لە موو و کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێیە چونکە بەکۆنترۆڵکردنی هەردوکیان ڕێژە دەردانی ئارەقکردنەوە کەمدەبێتەوە و بۆنی لەش خۆش دەبێت.


AM:11:08:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌