‌سومەیە خەشاب: خەڵکانی گوندنشین خراپەکارن

وێستگە ستایل-

هونەرمەندی میسڕی سومەییە خەشاب بۆتە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاش ئەوەی چەند پۆست و بڵاوکراوەیەکی کردووە لە پێگەکانی خۆی دەربارەی بڵاوبوونەوەی جادوو و چاوەزار لە نێو خەڵکی دەرەوەی شار و گوندنشینان.

ئەو خانمە هونەرمەندە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی X نووسیوێتی:" بەم دواییانە گوێم لە چەند شتێکی سەیر و سەمەرە دەبێت لە نێو خەڵکانی گوندنشیندا، ئەوانە کۆمەڵە کەسانێکی بەنەفرەتکراون و سەرقاڵی جادووکردنن و چاویان پیسە، بە جۆرێک ئەگەر کەسێک منداڵێکی کوڕی ببێت داوا لە خودا دەکەن لێیوەربگرێتەوە، خۆ ئەگەر کەسێک شتێکی بەدەستهێنا چاوی لێدەدەن، بەڕاستی من ڕقم لەو خەڵکانەیە و نامەوێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەم". 


جێگەی باسە هەوادارەکانی ئەم خانمە بوونەتە دوو بەرە و بەشێکیان پێیان وایە وتەکانی ڕاستە و هەندێکی دیکەش بە بابەتێکی ناپێویستی دەزانن و گرنگی پێنادەن.


PM:05:21:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌