‌تەوالێتێکی دروستکراو لەزێڕ بۆ فرۆشتن نمایشکرا

وێستگە ستایل-

کۆمەڵەی "سۆزبیس" تایبەت بە مەزاد  ئاشکرای کردوە لە فرۆشتنێکی ئاشکرادا تەوالێتێک دروستکراو لە زێڕی بێ خەوش بۆ فرۆشتن نمایش دەکەن کە کاری دەستی هونەرمەندی  ئیتاڵی"ماوریستیۆ کاتیلان"ە  بەناوی "ئەمەریکا".

ئەم تەوالێتە هاوشێوەی ئەو تەوالێتەیە کە ساڵی 2019 لە کۆشکی بەکگینهام لە بەریتانیا دزرا ، لەدروستکردنی ئەم تەوالێتەدا 101.2 کیلۆگرام زێڕ بەکارهاتوە.



بڕیاروایە 18 ی ئەم مانگە لە نیویۆرک بە نرخی 10 ملیۆن دۆلار نمایش بکرێت و پاش ئەوە بەشداربوەکانی مەزادەکە نرخ بۆ ئەم تەوالێتە پێشنیار دەکەن.


PM:12:10:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌