توێژینەوەیەک: سێ بەشی هاوڵاتیانی بەریتانیا باوەڕیان بە تارمای و پەیوەندی لەگەڵ مردوەکان هەیە
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە سێ بەشی هاوڵاتیانی بەریتانیا باوەڕیان بە تارمای و پەیوەندی لەگەڵ مردوەکان هەیە بەتایبەت خانمان.
پاش وەرگرتنی ڕاپرسییەک لەسەر ئەم بابەتە کە یەکەمجارە ئەنجامبدرێت لەماوەی 60 ساڵی ڕابردودا ئەنجامەکان ئەوەی سەلماندوە ئەو کەسانەی ناوەندی تەمەنیان 25-35 ساڵە زیاتر باوەڕیان بە تارمای و قسەکردن لەگەڵ مردوەکان هەیە.
بەگوێرەی ئەو بابەتەی گۆڤاری "دەیلی مەیل" ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتوە گەنجان جگە لە تارمای زۆر باوەڕیان بە جادوو و جنۆکە و فریشتە ودنیای ڕۆحانییەت هەیە.
سۆفی پارکس وەک یەکێک لە توێژەرەوەکانی ئەم توێژینەوەیە وتویەتی "بیرۆکە فۆلکلۆریەکان لە ئێستادا لەنێو چالاکوانەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان زۆر بڵاوە، بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە %16 ی ئەو کەسانەی بەشداریان کردوە باسیان لەوە کردوە لە کاتێکی ژیانیاندا تارماییان بینیوە بەڵام یەک لەکۆی 5 کەسیان باسیان نەکردوە لەلای کەس".
هاوکات %45 ی بەشداربوەکان باسیان لەوە کردوە بە دۆخی "دیجا فۆ" تێپەڕیون بەو مانایەی لەڕێی هەستیانەوە داهاتویان بینیوە، ئەوەی جێگای سەرنجە بەشداربوەکان تارماییان وەک شتێکی ئاسایی و دڵخۆشکەر ناوبردوە بەڵام ئەم بۆچونە تەنها لای خانمان بەو جۆرەیە و پیاوان لێی دەترسن
PM:12:06:01/11/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه