بەرهەمێکی بەناوبانگی Neutrogena لە بازاڕەکان کشێندرایەوە
وێستگە ستایل-
کۆمپانیای Kenvue ی ئەمریکی بۆ پێکهاتە جوانکارییەکان بڕیاریدا بە کشاندنەوەی بڕێکی یەکجار زۆر لە دەسەسڕی براندی Neutrogena کە تایبەتمەندە بە لێکردنەوەی ماکیاژ.
ئەم بڕیارەش پاش ئەوە دێت کە هەڵسەنگاندنی ئەم دەسەسڕە جۆرێک لە بەکتریای تێدا دەرچووە کە زۆر مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی هەوکردنی توند و پاشان مردن.
جێگەی باسە ئەم پێکهاتەیە بەکتریای جۆری "Pluralibacter gergoviae" ی تیادا تێبینی کراوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکاری پیسبوونی ئەم دەسەسڕە بەم جۆرە بەکتریایە ئاشکرانەکراوە و نازانرێت هۆکارەکەی بۆ چی دەگەڕێتەوە.
لای خۆیەوە کۆمپانیای Kenvue بەکارهێنەرانی براندی Neutrogena ئاگادار دەکاتەوە کە بەرهەمەکانی دیکەی ئەو براندە سەرجەمیان بێ کێشەن و تەنها دەسەسڕی لێکەرەی ماکیاژەکە لە پشکنین دەرنەچووە.
PM:12:55:29/10/2025
ئهم بابهته 508
جار خوێنراوهتهوه