توێژینەوەیەک: کارکردن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر زیان بە مێشک دەگەیەنێت
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە گۆڤاری "Evening Standard" ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە تیایدا مەترسی و زیانەکانی کاتژمێرە زۆرەکانی کارکردنی لەسەر تەندروستی مێشک ئاشکرابووە، بە جۆرێک کار لە توانای یادەوەری ودۆخی دەرونی تاک دەکات.
پسپۆڕان ئاگای دەدەنە ئەو کەسانەی لەبواری پزیشکی کاردەکەن و هەموو ئەو کەسانەش کە لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 52 کاتژمێر کاردەکەن چونکە کارکردنی زۆر کاریگەری لەسەر چەند بەشێکی دیاریکراوی مێشک دەبێت.
لەم توێژینەوەیەدا وێنەی تیشکی بۆ مێشکی ئەو کەسانە کرا کە بەشداری توێژینەوەکەیان کردبوو، زۆرینەیان پزیشک بوون ئەنجامەکان سەلماندویەتی ئەو کەسانەی بەهۆی کارکردنەوە ماندوودەبن گۆڕانکاری گەورە لەو بەشانەی مێشکیاندا ڕوویداوە کە پەیوەندی هەیە بە چالاکی جێبەجێکردن و ڕێکخستنی هەست و سۆزیان، هاوکات %19 ی ئەو بەشەی مێشکیان کە پەیوەندی هەیە بە پەیپێبردن بەتایبەت ناوچەوانە پل جگە لەوەش ئەو بەشانەی مێشک کە پەیوەندیان هەیە پلاندانان و ئاگایی و بڕیاردان کاریان تێدەکرێت بەهۆی ماندوێتی زۆرەوە".
پسپۆڕان باس لەوە دەکەن ئەم توێژینەوەیە سەلماندویەتی کە کارکردنی زۆر و ماندوێتی کار لە هەیکەلی مێشک دەکات، هەربۆیە واباشترە هاوڵاتیان زیاتر ئاگاداری کاتژمێرەکانی کارکردنیان بن لەپێناو تەندروستیان".
PM:12:26:29/10/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه