وێنە: دەرکەوتنی بێلا حەدید و جیجی حەدید لە ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشکەکەیان
وێستگە ستایل-
ئالانا خوشکە گەورەی هەریەکە لە خانمە مۆدێلەکان بێلا حەدید و جیجی حەدید هاوسەرگیری کرد لەگەڵ خۆشەویستەکەی رۆس ویلیامز.
دوێنێ سێشەممە لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی خنجیلەدا لە لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەریەکە لە ئالانا حەدید و رۆس ویلیامز ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕییەوە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە خانەوادەکانیان و هاوڕێ نزیکەکانیان.
ئالانا حەدید بە کراسێکی بوکێنی سپی ڕازێنراوە و رۆس ویلیامز بە قاتێکی ڕەشی زاواییەوە دەرکەوت، هەروەها هەریەکە لە خانمە مۆدێلە جیهانییەکانی بێلا حەدید و جیجی حەدید بە کراسی ڕەنگ سەوزەوە دەرکەوتن.
AM:11:50:22/10/2025
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه