بۆچی لە دواین ئاهەنگدا کیم کارداشیان ڕوخساری خۆی داپۆشی؟
وێستگە ستایل-
دواین دەرکەوتنی ئەستێرەی تەلەفیزۆنی ئەمەریکی "کیم کارداشیان" لە پێنجهەمین ئاهەنگی مۆزەخانەی ئەکادیمی بووە جێگای باس.
لە ئاهەنگەکەدا ئەم خانمە بە پارچەیەک قوماش کە لە ڕەنگی جلوبەرگەکەی بووە ڕوخساری خۆی داپۆشیوە و زۆرینەی هەوادارەکانی ئەم شێوازەیان بە دەرکەوتنێکی نا باو وەسف کردووە.
کەسە نزیکەکانی کیم بە گۆڤاری"ئەیل" یان ڕاگەیاندووە کە هۆکاری ئەم دەرکەوتنەی کیم بۆ ڕێزگرتنی دێت لەدیزاینەری جلوبەرگەکەی کە میزۆن مارگێلایە و بەوە ناسراوە ئەو جلوبەرگانەی دیزاینی دەکات پارچەیەک قوماشی لەگەڵدایە بۆ داپۆشینی ڕوخساری ئەو کەسەی جلوبەرگەکەی پۆشیوە".
جێگەی باسە ئەمە یەکەمجار نییە کیم ئەم ستایلە لە جلوبەرگ بپۆشێت، جارێکی دیکەش لە ئاهەنگی میت گالا لە ساڵی 2021 بە هەمان شێوە عەزییەکی پۆشیوە لە دیزاینی بالینسیاگا و تارایەکی ڕەشی لەگەڵ عەزیەکە کردۆتە سەری کە بەشێک بووە لەدیزاینەکە.
PM:12:58:21/10/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه