‌لە پاش دزینی تاجە بەنرخەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر دۆزرایەوە

وێستگە ستایل-

لە پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دزرانی تاجە بەنرخەکەی شاژنە ئۆجینی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس بڵاوبۆوە، ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە پیگەی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە ئەو تاجە دۆزراوەتەوە.

جێگەی باسە ئەو تاجە بەنرخە دەگەڕێتەوە بۆ شاژنە ئۆجینی کە هاوسەری سێهەمی ئیمپڕاتۆر ناپلیۆن بووە و لە 1,354 پارچە ئەڵماس و 56 گەوهەری بەنرخ پێکهاتووە.

لای خۆیەوە ڕۆژی یەکشەممە لۆران نۆنیز وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند کە ئەو تاجە لە مۆزەخانەکەدا دیارنەماوە و دزراوە، هەروەها زۆر بەنرخە.

شایەنی باسە دزەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی پەیژەوە توانیویانە بچنە نێو هۆڵی ئەپۆلۆ و پاشان دەستیان بگاتە تاجە بەنرخەکە.


PM:06:55:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌