‌بەوێنە: منداڵێک لەناو وشککەرەوەی جلوبەرگدا دەرهێندرایە دەرەوە

وێستگە ستایل-

لە وڵاتی نەمسا منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ پاش ئەوەی لەناو وشککەرەوەیەکی جلوبەرگدا گیری خوارد بە ئەستەم لەلایەن تیمێکەوە هێندرایە دەرەوە.

تیمەکە باسیان لەوە کردووە ئەم منداڵە خۆی چۆتە ناو وشککەرەکەوە بەڵام دواتر نەیتوانیوە بێتەوە دەرەوە.


سەرەتا تیمەکە هەوڵیانداوە  بەبێ ئەوەی ئامێرەکە بشکێنن منداڵەکە بهێننە دەرەوە بەڵام دواتر بەناچاری ئامێرەکەیان شکاندووە پاش ئەوە منداڵەکەیان دەرهێناوە.

لەماوەی پرۆسەکەدا منداڵەکە دۆخی تەندروستی شێواوە و تەواوی کاتەکە بە چاوی داخراوەوە ماوەتەوە و ترساوە  پاش ئەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.


PM:02:33:19/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌