‌تەندروستی جیهانی: سێ بەشی پزیشک و پەرستار لە ئەوروپا توشی خەمۆکی بوون

وێستگە ستایل-

بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لەنێوان پزیشک و پەرستارەکان لە ئەوروپا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ئەنجامدراوە سێ بەشیان باسیان لەوە کردووە کە توشی خەمۆکی بوون.

بەڕێوبەری ئەم ڕێکخراوە لە ئەوروپا باسی لەوە کردووە "یەک لە کۆی سێ پزیشك و پەرستار باسیان لەوە کردووە نیشانەکانی خەمۆکیان هەیە و ئەم ڕێژەیە 5 جار زیاترە لەو ڕێژەیەی کە لە ناو خەڵکی ئاسایی لە ئەوروپادا هەیە".

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە پیاوان کە لەم بوارەدا کار دەکەن ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە بەراورد بە خانمان ئەوەش وادەکات پیاوان زیاتر ئالودەی خواردنەوەی مەی ببن.

نزیکەی 90 هەزار پزیشک و پەرستار بەشداری توێژینەوەکەیان کردوە لە 27 وڵاتی ئەوروپی و زانراوە زۆرترین گرفتی ئەم چینە لە وڵاتانی قوبرس و یۆنان و ئیسپانیایە، ئەوانیش حاڵەتەکانی هەڕەشە و دەستدرێژی بووە بۆ سەریان و یەک لەکۆی 4 پزیشک لەم وڵاتانە هەفتانە 50 کاتژمێر کاردەکەن و %32 یان گرێبەستی کاتیان هەیە ئەوەش وادەکات سترێسی لەدەستچوونی کارەکانیان هەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت هەتا ساڵی 2030 کەمی ڕێژەی دەستی کار لە بواری پزیشکی لە ئەوروپا بگاتە یەک ملیۆن دەستی کار .


PM:02:50:12/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌