‌بەهۆی بەفر بارین ژمارەیەک گەشتیار لەسەر چیای ئەڤەرێست گیریان خواردووە

وێستگە ستایل-

بەنزیکەی هەزار گەشتیار لە قەدپاڵی ڕۆژهەڵاتی چیای ئەڤەرێست لە تبت گیریان خواردووە وڕێگایان لێگیراوە، ئەم هەواڵە گۆڤاری "سانشیانگ دۆشیباو" پشت ڕاستیکردۆتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە گەشتیارەکان بەهۆی بارینی بەفرێکی چڕەوە کە چەندین ساڵە نەباریوە ڕێگایان لێگیراوە  بەهۆیەوە ئاستی بینین کەمتر بۆتەوە لە یەک مەتر.

بەفر بارینەکە لە ئاستێکدا بووە کە خێمەی گەشتیارەکان بە بەفر داپۆشراوە و دیار نەماوە، تەنانەت نەیانتوانیوە لەسەر چیاکە دابەزنە خوارەوە و کارەکانی تیمی فریاگوزاریش ئاستەم بووە.

شایەنی باسە لەماوەی ڕابردودا 25 گەشتیار بەهۆی دۆخی خراپی کەشوهەوا لەسەر چیای "ئالبرۆس" بەهۆی پچڕانی هێڵی تەلەفریک ناچاربوون شەوێک بەبێ خواردن و شوێنی مانەوە لەسەر چیاکە بمێننەوە.


PM:04:06:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌