حکومەتی چین: چاوەڕێی زریانێکی بەهێزین
وێستگە ستایل-
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی ئەگەری ڕودانی زریانی"ماتمۆ"ی بەهێز کە ڕەنگە ڕوبەڕوی هەردوو هەرێمی هاینان وگواندۆگ لەباشووری وڵاتی چین ببێتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە تەواوی گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ ئەو دووناوچەیە ڕاگرتووە و تەواوی دوکان و بازاڕەکان داخراون.
بەگوێرەی سەنتەرە تایبەتەکان بە کەشوهەوا ئەم زریانە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و 8 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئاژانسی شینخوا ی چینی ڕایگەیاندوە ئەگەری داخستنی گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی میلان هەیە لە هایکۆن ی پایتەختی هاینان.
لەشاری هایکۆن خوێندنگە داخراوە وهۆکارەکانی گواستنەوە ڕاگیراون و دوکان و بازاڕەکان ناچار کراون دایبخەن و پێشبینی لافاوی زۆر و داڕمانی زەوی دەکرێت بەهۆی بارینی بڕێکی زۆر باران.
پێشبینی دەکرێت خێرایی ئەم زریانە 160 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، با و بارانێکی زۆر ئەو ناوچانە بگرێتەوە.
PM:09:43:05/10/2025
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه