وێنە: شاجوانی لوبنان هەڵبژێردرا
وێستگە ستایل-
بێرلا حەرب تەمەن 22 ساڵ وەک شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردرا لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە وەزارەتی گەشتوگوزاری لوبنان سپۆنسەری کردوە.
لەم کێبڕكێیەدا 16 خانم بەشداریان کردووە و هەریەکە لە دادوەرەکانی کێبڕکێکە وەزیری گەشتوگوزاری لوبنان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و دیزاینەری جلوبەرگ نیکۆلا جوبران و میوزیسیان ئیبراهیم مەعلوف و شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی 2015 ڤالیری ئەبو شەقرا و شاجوانی تایلاند بۆ ساڵی 2025 و پسپۆڕی جوانکاری بەسام فەتوح و نمایشکاری جلوبەرگی تونسی ڕیم سەعیدی ئامادە بوون.
هیلدا خەلیفە وەک ڕاگەیاندنکارێک کە 20 ساڵ بەر لە ئێستا هەمان بۆنەی پێشکەش کردووە ئەمساڵیش وەک پێشكەشکاری مەراسیمەکە ئامادە بووە و نانسی عەجرەم میوانی پێشبڕکێکە بووە.
لەکۆتای مەراسیمەکە لیژنەکە بڕیاریاندا سارە سەماحە ببێتە هاوەڵی چوارهەمی شاجوان و یاسمینا حەلەبی هاوەڵی سێهەم و کارلا دح دح هاوەڵی دووەم و کلۆی خەلیفە وەک هاوەڵی یەکەم دەستنیشان کران.
PM:09:33:05/10/2025
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه