‌وێنە: لە پاش 226 ساڵ گۆڕستانێکی دەگمەنی فیرعەونییەکان دەکرێتەوە

وێستگە ستایل-

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاری مێژووی ئەقصر کە دەکەوێتە بەشی سەرووی وڵاتی میسڕ شایەتی کردنەوەی یەکێک لە گۆڕستانە دەگمەنەکانی خێزانی شاهانەی پاشا ئامنحوتێبی سێهەم بکات.

جێگەی باسە کردنەوەی ئەم گۆڕستانە بە ڕووی سەردانکەران و خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە لە پاش دۆزینەوەی دێت 226 ساڵ بەر لە ئێستا، هاوکات ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم گۆڕساتانە دەگمەنە بە سەرپەرشتی شەریف فەتحی وەزیری گەشتوگوزار و ئاسەواری ئەو وڵاتە و بەرپرسانی باڵای حکومی و بە ئامادەبوونی کونسوڵی باڵای ئاسەواری میسڕ بەڕێوەدەچێت.



ئەم ئارامگایە دەکەوێتە دڵی ناوچەی "وادی ملوک" کە  گۆڕی سەدەها پاشای بەناوبانگی میسڕی لێیە، هەروەها بە پێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان پاشا ئامنحوتێبی سێهەم لەسەر ڕاسپاردەی خۆی لە دۆڵی چیاکاندا نێژراوە بە پێچەوانەی گۆڕی پاشاکانی دیکە کە نزیک لە کەناری ڕووباری نیلەوە نێژراون.



ئەم گۆڕستانە لە ساڵی 1799 لە لایەن پیاوانی فەڕەنسی هەریەکە لە ڕۆسێر جۆلوا و ئیدوارد دوفیلیە دۆزراوەتەوە و وا بڕیارە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕووی گەشتیاران و سەردانکەرانی ئەو وڵاتە بکرێتەوە.


PM:12:52:04/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌