یەکەم فیلمی دروستکراو بەزیرەکی دەستکرد عەرشی هۆڵیود دەهەژێنێت
وێستگە ستایل-
کۆمپانیای"OpenAI" دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی فیلم بە سوود وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد، ئەمەش کاتێکی کەم و تێچویەکی کەمتری دەوێت بەراورد بە فیلمەکانی هۆڵیود کە ئێستا بەرهەمدەهێنرێت.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی گۆڤاری "ۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە، کۆمپانیایەک بەنیازە بەسوود وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد فیلمی سینەمایی بەرهەم بهێنێت و ساڵی داهاتوو نمایشی بکات.
فیلمی (Critterz) کە باس لە چیرۆکی بونەوەری نامۆ دەکات کە ناوچەکەیان تێکدراوە، ئەم فیلمە بە سوود وەرگرتن لە OpenAI لەلایەن"چاد نیلسۆن" پسپۆڕی بوارەکە بەرهەم دەهێندرێت.
بڕیار وایە ئەم فیلمە لەماوەی 9 مانگدا بەرهەمبهێندرێت لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمهێنانی فیلمێکی لەم جۆرە 3 ساڵی ویستوە.
تێچوی ئەم فیلمە 30 ملیۆن دۆلار دەبێت ئەوەش کەمترە لەوبڕە پارەیەی بۆ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە فیلمە پێویستە بێ بەکارهێنانی ژیری دەستکرد.
PM:12:21:10/09/2025
ئهم بابهته 792
جار خوێنراوهتهوه