لەیدی گاگا بوو بە هونەرمەندی ساڵ
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی ئەمریکی لەیدی گاگا لە میانەی بەشداریکردنیدا لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی MTV VMAs دا لە نیۆرک، لیستی ناوی 12 پاڵێوراوانی براوەی ئەم خەڵاتەی بۆ گۆرانییە تۆمارکراوەکان ئاشکراکرد.
جێگای ئاماژەیە ئەو ئەستێرەیە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵدا بوو بە براوەی خەڵاتی "هونەرمەندی ساڵ" کاتێک لینی کراڤیتز پێشکەشی کرد.
لە کاتی بردنەوەی ئەم خەڵاتەدا لەیدی گاگا وتارێکی پێسکەشکرد و وتی:" من بە هیوام لە نێو ئاژاوەی ژیانی ڕۆژانەتاندا هەمیشە گرنگی هونەرتان لە یاد بێت، وە من ئەم خەڵاتە پێشکەش بە گوێگر و بینەرەکانم دەکەم، لەبەرئەوەی کە ئەوان شایەنی درەوشانەوەن و من بەرز دەیاننرخێنم".
دواتریش بەشێک لە ئاهەنگەکەی گاگا لە "Madison Square Garden" بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ وەک بەشێک لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی MTV VMAs بۆ بینەران گوازرایەوە و ئەم ئەکتەرە ئەمریکییە 3 خەڵاتی دیکەی بردەوە.
PM:03:53:09/09/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه