توێژینەوەیەک: سەرەتای هەسارەی زەوی بۆ ژیان نەگونجاو بووە
وێستگە ستایل-
لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا دەرکەوتووە کە هەسارەی زەوی لە سەرەتای پەیدابوونییەوە پێکهاتە سەرەتاییەکانی بۆ ژیانکردنی مرۆڤ تێدا نەبووە بەڵکوو لە پاش بەریەککەوتنی لەگەڵ هەسارەیەکی دیکەدا بۆی دروستبووە.
بە گوێرەی پێگەی "Science Alert" توێژەرانی زانکۆی بێرن یەکەمین جارە لە میانەی توێژینەوەیەکی زانستیدا چەند ڕاستییەکی سەرنجراکێشیان بۆ دەربکەوێت دەربارەی پەیدابوونی پێکهاتە کیمیاوییەکانی هەسارەی زەوی.
دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئاشکرایکردووە کە پێکهاتە گرنگەکانی ژیانی مرۆڤ وەک ئاو، ئاوێتە کاربۆنییەکان، کبریت و ئەوانی دیکەش لە سەرەتادا لەسەر هەسارەی زەوی بوونیان نەبووە، بەڵکوو لە ماوەی کەمتر لە 3 ملیۆن ساڵ لە پاش دروستبوونی سیستەمی خۆر سەریانهەڵداوە لە دەرەنجامی بەریەککەوتنی هەسارەکەمان لەگەڵ هەسارەیەکی دیکەی نەناسراودا.
جێگای سەرنجە کە تاوەکو ئێستا ئەم پێکداکەوتنە بە نازانراوی ماوەتەوە و چەندین مۆدێل و توێژینەوەی زانستی دیکە پێویستن بە مەبەستی زیاتر ڕوونکردنەوە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.
PM:03:30:09/09/2025
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه