ڤیدیۆ: دەرگایەکی زەبەلاح لە چیای کازاخستان دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پرسیار و دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەویش دەرکەوتنی دیمەنی دەرگایەکی هەڵکۆڵراوە لە زنجیرە چیاکانی "دزونگار ئالاتاو" کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای زنجیرە چیاکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی کازاخستان کە هاوسنورە لەگەڵ چین.
ڤیدیۆکە 30 چرکە تێپەڕ ناکات و لە پێگەی Reddit بڵاوکراوەتەوە و دوو گەڕیدە بەڕێکەوت ئەم دیمەنەیان بینیوە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە بەشێک لە چالاکوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسیان لەوە کردووە ڕەنگە ئەمە شوێنی شارستانی بونەوەرە ئاسمانیەکان بێت و بەشێکی دیکە گاڵتە بەم بیرۆکەیە دەکەن و بە دیاردەیەکی سروشتی وەسفی دەکەن.
پسپۆڕانی بواری زەویزانی ئەمە بە دیاردەیەکی سروشتی جیۆلۆجی دادەنێن کە وادەکات شێوەی کەوانەی هەڵکۆڵراو لە بەردەکان دروست ببێت و ئەم دیاردەیە لە چەند ناوچەیەکی باشوری یۆتا هەیە.
PM:02:50:09/09/2025
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه