ئەستێرەکەی هۆڵیود بە توندی ڕەخنە دەگرێت
وێستگە ستایل-
خانمە ئەکتەر و ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجلینا جولی لە میانەی بڵاوکردنەوەی پۆستێکیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە توندی ڕەخنە لە کۆمەڵگەی مەدەنی دەگرێت دەربارەی بێ هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئەو ستەمەی لە خەڵکی بێتاوانی غەززە دەکرێت.
جولی لە بڵاوکراوەکەیدا نووسیوێتی:" ئەو داتا ترسناکانەی کە لە بەردەستدان پێویستە نرخیان هەبێت و بە زووترین کات کاریان لەسەر بکرێت، ئێمە هەموومان وەک مرۆڤ مافمان هەیە، بە بێ جیاوازی کە ئاخۆ ئێمە کێین و لە کوێ دەژین".
لە درێژەی وتەکانیدا ئەو ئەستێرەیە دەڵێت:" ئەمەی ڕوودەدات شەرمە و لە ئەستۆی وڵاتە ئەندامەکانی کۆمەڵگەی ئاسایشی UN ە ، ئەوان دیاریانکردووە کە ئاخۆ خەڵکی کام وڵات پارێزراو بن و خەڵکی کوێش بکوژرێن، ئاشکرایە کە لەم 10 ساڵەی کۆتاییدا بە زەبری هێز چەندین خەڵکی بێتاوانی وڵاتەکانی سۆدان، سوریا، ئەفغانستان، ئۆکڕاین و فەڵەستین ناچارکراون بە بەجێهێشتنی نیشتیمانی خۆیان و کوشتنیان".
جولی خەمی خەڵکی مەدەنییەتی، بەو پێیەی لە هەمان بڵاوکراوەیدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەگەر بەهۆی برسێتی یان هێرشکردنە سەر نەخۆشخانە و خوێندنگەکان بێت، خەڵکی مەدەنی دەکەونە نێو مەترسییەکی زۆر گەورەوە لە ئێستا و لە داهاتووشدا.
PM:05:02:08/09/2025
ئهم بابهته 1480
جار خوێنراوهتهوه