ئافرەتێک کەسوکاری هاوسەرەکەی ژەهر خوارد کرد
وێستگە ستایل-
دادگای ئوستورالیا سزای زیندانی هەتا هەتای بەسەر ئافرەتێکدا سەپاند لە پاش ئەوەی کە تۆمەتبارکرا بە ژەهرخواردکردنی 4 کەس لە خزمەکانی هاوسەرەکەی لە ڕێگەی خواردنی ژەهراوییەوە.
ئیرین باترسۆن ئەو ئافرەتە تاوانبارەیە بەهۆی ئەم کارەی کە کردویەتی 3 کەس لە خزمەکانی هاوسەرەکەی کوشتووە، شایەنی باسە ئەم ئافرەتە پێشتر لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە بەڵام بڕیاریداوە بە پێدانی ژەمێک قارچکی ژەهراوی تۆڵەی خۆی لە خزمەکانی هاوسەرەکەی بکاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئیرین بانگهێشتنی سیمۆن، هاوسەری پێشووتریشی کردووە بۆ ئەو ئێوارە خوانە ژەهراوییە بە نیازی ئەوەی هەموویان بکوژێت، بەڵام سیمۆن بانگهێشتنامەکەی ڕەتکردۆتەوە و ئامادە نەبووە، هەربۆیە تاکە کەسی خێزانەکەیە کە بە زیندووی مابێتەوە.
دادوەر کریستۆڤەر بیل تاوانی ئەم ئافرەتەی بە ناپاکی لە متمانە و کوشتن داناوە و سزای زیندانی هەتا مردنی داوە.
AM:11:59:08/09/2025
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه