‌ئەم هەفتەیە شازادە هاری دەگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا

وێستگە ستایل-

وا بڕیارە ئەم هەفتەیە شازادە هاری بە سەردانێک بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی بەکینگهامی خێزانی شاهانە لە لەندەن بە مەبەستی سەردانیکردنی پاشا چارلزی باوکی، ئەم سەردانەی شازادەکەی بەریتانیا یەکەمین جارە لە پاش تێپەڕینی نزیکەی 20 مانگ بەسەر جێهێشتنی کۆشکی شاهانەدا.

بە گوێرەی پێگەکانی بەریتانیا سەردانەکەی شازادە هاری دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممەوە کە هاوکاتە لەگەڵ سێهەمین ساڵیادی کۆچی دواییکردنی شاژنە ئیلیزابێث، هەروەها هاری لە پلانیدایە بەشداری دابەشکردنی خەڵاتەکانی "Wellchild" بکات کە پڕۆژەیەکی خێرخوازی ساڵانەیە بەسەر ئەو منداڵانەدا دەبەشدەکرێت کە تووشبووی نەخۆشییەکی ترسناکن و  ئەو شازادەیە چەندین ساڵە بەشداری دەکات لە پاڵپشتیکردنی ئەم پڕۆژە خێرخوازییە.

جێگەی ئاماژەیە کە پێگە ڕۆژنامەوانییەکان پێشبینی ئەوەیان کردووە ئەمە دەرفەتێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ پاشا تەمەن 76 ساڵەکە تاوەکو چاوی بکەوێت بە کوڕە بچووکەکەی و بتوانن گفتوگۆ بکەن لەسەر کێشەکانی خێزانی شاهانە و چارەسەرێک بدۆزنەوە.

بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کۆشکی بەکینگهامی خێزانی شاهانە هەرگیز نایانەوێت کە قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەن و پێیانوایە ئەم کێشانەی شازادە هاری لەگەڵ خێزانەکەی کێشەیەکی تایبەتە بەو بنەماڵەیە و پەیوەست نییە بە خەڵکییەوە.


PM:12:58:07/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌