‌ئەنغام و هاوڕێ هونەرمەندەکانی ئاهەنگ دەگێڕن

وێستگە ستایل-

خانمە هونەرمەندی میسڕی ئیلهام شاهین زنجیرەیەک لە وێنەی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر کەناری دەریایەک لەگەڵ هەریەکە لە خانمە هونەرمەندان لەیلا عەلەوی، ئەنغام و ئیناس دەغیدی دەردەکەوێت.

کۆبوونەوەی ئەم کۆمەڵە خانمە هونەرمەندە و چرکاندنی ئەم وێنانە  بە بۆنەی چاکبوونەوەی خانمە گۆرانیبێژی میسڕی ئەنغامەوەیە، هەروەها ئەنغام دڵخۆش و تەندروست دەردەکەوێت لە نێو هاوڕێکانیدا پاش ئەوەی کاتێکی پڕ لە ئازار و نەخۆشی بەڕێکرد.

ئیلهام شاهین لەسەر ئەم وێنانە نوسیوێتی:" ئێمە هەموو تۆمان خۆشدەوێت ئەنغام، تۆ بەنرخترینی نێو هەموو بەنرخەکانیت، هاوڕێ جوانەکەم نزا دەکەم کە خودای گەورە هەمیشە بتپارێزێت لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک و هەمیشە لە لوتکەی سەرکەوتن و تەندروستی باشدا بتبینم".


لە پاش تێپەڕینی چەند ماوەیەکی سەخت و پڕ لە ئازار بۆ ئەنغام، یەکەمین گەڕانەوەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە بۆ سەر ستەیج و ئەنجامدانی یەکەمین کۆنسێرتی لە پاش ئەو دابڕانە بە فەرمی ڕاگەیەندرا و بەروارەکەی لە 23 ی مانگی ئەیلوول دانراوە لە شاری لەندەن.



PM:12:19:07/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌