ڤیدیۆ: لە مزگەوت ماچی یەکتریان کرد و دەستگیرکران
وێستگە ستایل-
ئاژانسی "نۆفۆستی" لە ڕێگەی کونسوڵی گشتی ڕوسیاوە ئاشکرایکردووە کە دوو گەشتیاری ڕووسی لە کۆتای مانگی ۸ ی ئەمساڵ پاش ئەوەی لە مزگەوتێکی تورکیا ماچی یەکتر دەکەن لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیردەکرێن و پاش ماوەیەک ئازادکراون.
ئەمەی ڕوویداوە بەدیاریکراوی بەرواری ۲۸ ی مانگی ڕابردوو بووە، لە مزگەوتێکی ناوچەی "ئوسکودار" لە بەشی ئاسیای ئەستەنبوڵ، لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا ئەم ئافرەت و پیاوە داوای لێبوردنیان کردووە وباسیان لەوەکردووە کە نەیانزانیوە ئەو ڕەفتارە بۆ ناو مزگەوت نابێت.
لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە کوڕەکە وێنەی کچە هاوڕێکەی دەگرێت و پاش ئەوە ماچی دەکات.
AM:11:26:07/09/2025
ئهم بابهته 1652
جار خوێنراوهتهوه