‌ئەکتەری ئەمریکی کیلی ماک لە تەمەنی 33 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

وێستگە ستایل-

خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی کیلی ماک لە پاش جەنگێکی درێژخایەنی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا دواجار لە تەمەنی 33 ساڵیدا ماڵئاوایی لە هەوادار و خۆشەویستەکانی کرد.

پەڕەی فەرمی ئەو خانمە ئەکتەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕۆژی سێشەممە لە میانەی بڵاوکردنەوەی پۆستێکدا بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دواییکردنی کیلی بڵاوکردۆتەوە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی پێگەی CaringBridge ئەو خانمە ئەکتەرە گەنجە لە پاش جەنگێکی درێژخایەنی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی ناوەندە کۆئەندامی دەمار لە جۆری Glioma ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی سینسیناتی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا گیانی سپارد.

کیلی ماک خانمە ئەکتەر و دەرهێنەی ئەمریکی لە بەرواری 10 ی تەمموزی ساڵی 1992 لە ناوچەی سینسیناتی ویلایەتی ئۆهایۆ چاوی بە ژیان هەڵهێناوە و ئەو خانمە گەنجە لە ماوەی ژیانیدا بەشداری لە 35 ڕۆڵدا کردووە وەک ئەکتەر و هەروەها توانیوێتی ببێتە خاوەنی 5 بەرهەمی تایبەت بە خۆی وەک دەرهێنەر، ئەم خانمە ئەکتەرە بەناوبانگترین ڕۆڵی لە درامای "The Walking Dead" بووە کە بە کاراکتەری Addie بەشداریکردووە.


PM:01:03:07/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 1576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌