گۆرانیبێژی ئەمریکی"دیدی" بانگەشەی بێتاوانی خۆی دەکات
وێستگە ستایل-
ئەستێرە و گۆرانیبێژی ڕاپەری ئەمریکی شۆن جۆن کۆمز ناسراو بە "دیدی" پاش ئەوەی مانگێک بەر لە ئێستا تۆمەتی گواستنەوەی خەڵک و بەکارهێنانیان بە مەبەستی دەستدرێژی سێکسی خرایە پاڵی، لە کاتی دادگایکردنیدا لە دادگای نیۆرک بانگەشەی بێتاوانی خۆی دەکات و داوا لە دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لێخۆشبوونی تایبەتی بۆ دەربکات.
جێگەی ئاماژەیە ئەم داواکارییە پێناچێت سەربگرێت، پاش ئەوەی دۆنالد ترەمپ هەینی ڕابردوو بە تەواوی ڕەتیکردەوە لێخۆشبوونی تایبەت بۆ ڕاپەرە ئەمریکییەکە دەربکات و لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی Newsmax بە ئەهریمەن ناویهێنا.
بەو پێیەش ئەم ئەستێرە ئەمریکییە لە 3 ی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دادگایی کردنەکەی بەڕێوەدەچێت و پێدەچێت ماوەی 10 ساڵ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بخرێتە زیندانەوە.
شۆن جۆن کۆمز لە بەرواری 4 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1969 لە نیۆرک لەدایکبووە و لە ساڵی 1993 کۆمپانیای Bad Boy Entertainment ی دامەزراندووە، ئەم ئەستێرەیە هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی جێنیفەر لۆپێز کردووە بەڵام تەنها پاش ساڵێک جیابوونەتەوە، شۆن ڕاپەرێکی ئەمریکی بەناوبانگە و لە نێو خەڵکدا بە دیدی ناسراوە.
PM:01:38:06/08/2025
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه