جێنیفەر لۆپێز کۆنسێرتەکەی مۆسکۆی هەڵوەشاندەوە
وێستگە ستایل-
میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی جێنیفەر لۆپێز دواین کۆنسێرتی خۆی لە مۆسکۆ هەڵوەشاندەوە.
پێگەی "Mash" ی ڕوسی ڕایگەیاند جێنیفەر لۆپێز ڕەتیکردەوە ئاهەنگی هاوینەی لە مۆسکۆ ئەنجامبدات بە هۆی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی نێوان ڕۆژئاوا و ڕوسیا، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم خانمە گۆرانیبێژە 3 مانگ بەر لە ئێستا ڕێککەوتنی واژۆ کردبوو بە بڕی 1 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا لە مانگی هەشتدا.
ڕێکخەرانی کۆنسێرتەکەی مۆسکۆ بە پەرۆشییەوە کاریان دەکرد بۆ پێشوازیکردن لە لۆپێز لە مانگی داهاتوودا بەتایبەت لە پاش ئەنجامدانی چەند زنجیرە کۆنسێرتێکی ئەم دواییانەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە وڵاتانی کازاخستان، ئۆزبەکستان و ئەرمینیا، بەڵام لۆپێز و تیمەکەی ڕەتیانکردەوە بەشداری لە کۆنسێرتێکی هاوشێوە بکەن لە وڵاتی ڕوسیا.
جێنیفەر لۆپێزی تەمەن 56 ساڵ لەدایکبووی ئەمریکایە و ئەو خانمە جگە لە گۆرانی وتن، سەماکار و ئەکتەری نێو چەندین فیلمی بەناوبانگی هۆڵیودە.
AM:11:34:30/07/2025
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه