‌بەر لە بڵاوبوونەوەی، بەرهەمەکە دزرا

وێستگە ستایل-

پۆلیس دزرانی ئەو هاردەی پشتڕاستکردەوە کە نوێترین گۆرانی بڵاونەکراوەی گۆرانیبێژی ئەمریکی بیۆنسی تێدا بووە.

پاش نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لە ڕاپۆرتی پۆلیسەوە ڕووداوی دزییەکە ئاشکرا بوو کە هاردەکە لە ناو ئۆتۆمبێلە بە کرێ گیراوەکەی  دیزاینەری تایبەت بە هوونەرمەندە ئەمریکییەکە بووە پێش دزینی.

ئەم دزییە شەوی 8 ی تەمموز لە گەراجێکی پارک کردنی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاتڵانتا ڕوویداوە، کریستۆفەر گرانت دیزاینەری تایبەتی سەماکردنی گۆرانیبێژ بیۆنسی بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە جامی پشتەوەی ئۆتۆمبێلە جێبەکە شکاوە و دوو جانتا و هاردی تایبەت بەو هونەرمەندە دزراون کە گرنگترینیان دزینی گۆرانییەکی بڵاونەکراوەی ئەو گۆرانیبێژەیە.

دوا بە دوای ئەم ڕووداوە هێشتا بیۆنسی گۆرانیبێژ  وەڵامی هەوادارەکانی خۆی نەداوەتەوە سەبارەت بە دزییەکە، بیۆنسی دواین جار ڕۆژی دووشەممە ئاهەنگی هەبووە لە ئاتڵانتا، هەروەها دیزاینەرەکەشی بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە لە کاتی دزییەکەدا لەگەڵ هونەرمەندەکە بووە.

بیۆنسی جیزیل گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی لە ساڵی 1981 لە ویلایەتی تەکساس لەدایکبووە، تاوەکو ئێستا توانیوێتی 35 جار خەڵاتی گرامی بەدەستبهێنێت، بەم دواییانە نیازی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی نوێی هەبوو بەڵام بەر لە بڵاوبوونەوەی دزرا.


PM:01:07:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌