دەزگای ناسا ڕاستییەکان دەشارێتەوە
وێستگە ستایل-
لە نوێترین هەنگاوی بەڕێوەبەری کارەکانی کۆشکی سپی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕێگری دەکرێت لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی دەزگای ناسا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە سەرتاسەری جیهاندا.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە وێبسایتە فەرمییەکانی حکومەتی ئەمریکا کە کاردەکەن لەسەر بڵاوکردنەوەی نوێترین و گرنگترین ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەیان داخراون.
لای خۆیەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دەزگای NASA بەردەوام دەبێت لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی خۆی بە پێی یاسای هەموارکراوی ساڵی 1990 ، بەڵام دوێنی دووشەممە دەزگاکە ئاماژەی بەوە داوە کە چیدیکە کار لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ناکەن و بەدواداچوونی بۆ ناکەن.
دەزگای فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان لە ئەمریکا NASA لە بەرواری 29 ی تەمموزی ساڵی 1958 دامەزراوە و بەردەوام کار دەکات لەسەر بڵاوکردنەوەی نوێترین پێشهاتە جیهانییەکان لە بواری بۆشایی ئاسمان و بێتەلەکاندا.
AM:11:03:15/07/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه